مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.
چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.
شه‌شه‌م: زانكۆ: هه‌ر زانكۆییه‌كی تایبه‌ت كه‌وا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زرابێت و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌ی باڵا‌و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.
حه‌وته‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان.